بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا وتی: بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان لە ڕێگەی درووستی خۆیدایە، لە چوار بواردا ئەو بەرەوپێشچوونە بینراوە و خاڵە ناکۆکەکان کەم بووەتەوە، سەرجەم لایەنەکان ئەوەیان قبووڵ کردووە کە ئەوەی کە ئەمریکا لە ساڵانی ڕابردوو لە ڕێکەوتنی ناوەکی کشایەوە و ئەم دۆخەی هێناوەتە پێشەوە نابێت دووبارە ببێتەوە.
ناوبراو وتی: هەر ڕێکەوتنێک دەبێت دوو خاڵی گرنگی تێدا بێت، بەردەوام بێت و جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت داواکارییەکانی ئێران دەستەبەر بکرێت.
خەتیب زادە لە کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانێکی بەرپرسی کاروباری ئێران لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە هەر ڕێکەوتنێکی بە ئازادکردنی 4 گیراوی ئەو وڵاتە لە ئێران مەرجدار کردبوو، وتی کە تاران هیچ مەرجێکی لە یەکەم ڕۆژی دانوستانەکانەوە قبووڵ نەکردووە و ئەو لێدوانانەش تەنیا ڕەوتی دانوستانەکان ئەستەم دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئەگەری دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا وتی کە تا سیاسەتی سەپاندنی گوشار و گەمارۆکانی واشنتن بەردەوام بێت ئەوە ڕوو نادات./.