بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سەردانیکردنی واشنتن بە فەرمی بانگهێشتی تەمیم بن حەمەد ئالی سانی دەکات.
ئاژانسەکە لە سەر زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە چەندین بەرپرسی ئەمریکا سەبارەت بە هەناردەی گاز بۆ ئەورووپا لە ئەگەری هەر هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە گەڵ بەرپرسانی قەتەری وتووێژیان کردووە.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە ڕەنگە بایدن لەم مانگەدا بۆ تاوتوێکردنی ئەم پرسە بانگهێشتی میری قەتەر بکات.
هەینی ڕابردوو بەرپرسێکی پەیوەندیدار لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە هەندێک ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی بایدن و شێخ تەمیم کراوە.
وڵاتانی ئەورووپی نیگەرانی ئەوەیان هەیە کە سزادانی ڕووسیا لە سەر دۆسیەی ئۆکرانیا بگاتە پچڕانی هەناردەی گازی ئەم وڵاتە بۆ ئەورووپا./.