بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی ئێران لە بەشێک لە نامەکەی بۆ سەرجەم ئەنجومەنەکانی پیشەسازی خۆراکی، دەرمانی و تەندرووستی ڕایگەیاندووە کە بە پێی ئەو دەرفەتە لە ئازادکردنی سەرچاوە داراییەکانی ئێران لە بانکی tbi ی عێراق بۆ هاوردەکردنی کاڵا و پێداویستییەکانی وڵات هاتووەتە پێشەوە، ڕیزی پێشنیاری کاڵا و پێداویستییەکان بە ڕەچاوکردنی کاڵا و پێداویستییە سەرەکییەکان و نەبوونی کاڵای سزادراو، لە زووترین کاتدا ئامادە و ڕەوانەی وەزارەتەکە بکرێت./.