بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی کە سەرەڕای کشانەوەی سەعد حەریری لە کاندیدبوون و بەشداری لە هەڵبژاردنەکان، هیچ کات داوای بایکۆتی هەڵبژاردنەکان لە لایەن سوننەکانەوە ناکەین.
ناوبراو وتی کە هەڵبژاردنەکان لە وادەی دیاریکراوی خۆی – 15 ی ئایاری 2022 – بەڕێوە دەچێت.
میقاتی وتی کە سوننەکانیش هیچ کات بایکۆتی هەڵبژاردنەکان ناکەن.
سەعد حەریری سەرۆکی ڕەوتی موستەقبەل پێشتر ڕایگەیاند کە خۆی و ڕەوتەکەی لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان بەشداری ناکەن./.