بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە ڕایگەیاند کە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا هەنگاوێکە بۆ ئاڵۆزکردن و ناسەقامگیری ڕەوشی ناوخۆیی عێراق و ئیدانە دەکرێت.
ناوبراو وتی: ئەم هەنگاوە گوماناوییە دەبێتە هۆکاری ئاڵۆزی و ناسەقامگیری عێراق و ڕێگا بۆ ناحەزان و پیلانگێڕان دەکاتەوە و کاریگەری لە سەر خزمەتگوزارییەکانی حکومەت بۆ هاووڵاتیان دادەنێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام پاڵپشتی لە جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق، گەشە و پێشکەوتنی ئەم وڵاتە، پاراستنی یەکپارچەیی خاکەکەی و هەروەها هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق لەم پێناوەدا دەکات./.