بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ” ڕەتکردنەوەی هێرشەکانی سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان، فڕۆکەخانەکان و دامەزراوە مەدەنییەکان، بابەتێک نییە کە جێی ناکۆکیی نێوان حیزب و لایەنەکان بێت، بەڵکوو ئەم بابەتە ڕێکەوتنی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت چوارچێوەی هەماهەنگیی لە سەرە “.
ناوبراو ڕایگەیاند: ” بە دڵنیاییەوە سیناریۆی ئەوە هەیە کە هاوکێشەکان بە تایبەت لەم قۆناغە هەستیارەدا تێک بدەن “.
خزعەلی لە درێژەدا ڕایگەیاند کە بەشێک لە کەسایەتییە سیاسییەکان و میدیاکانی عێراق دەیانەوێت بە بێ بەڵگە، چەند لایەنێک تۆمەتبار بکەن و دۆخی سیاسی عێراق بەرەو ئاڵۆزتربوون ببەن.
ناوبراو هەروەها داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە سەبارەت بە بوونی سەربازیی ئەمریکا و تورکیا و پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە لایەن ئەم دوو وڵاتەوە، هەڵوێستێکی هاوبەشیان هەبێت./.