داعش بەرهەم و دەستکردنی ئەمریکایە و لە سەرەتاوە ویستی ئەوەی نەبوو کە وەک حکومەتێک هەڕەشە لە سەر هاوپەیمانەکان یان بەکرێگراوەکانی لە ناوچەکە بێت بەڵکوو پلانی ئەوەی هەبوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە پێناو ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوچەکە کەڵک لەم گرووپە تیرۆریستییە وەربگرێت.
بەڵام بەرەی خۆڕاگری تەمەنی تیرۆریزمی داعشی لە سوریا و عێراق کورت کردەوە، هەر بۆیە ئەمریکا کەوتە جوڵە و بە جێگیرکردنی تیرۆریستانی داعش لە بنکە سەربازییەکەی تەنف و بنکە سەربازییەکانی دیکەی لە سوریا و عێراق، هەوڵی ئەوەیدا لەم ڕێگایەوە لە دژی هێزەکانی سوریا و عێراق و تەنانەت ڕووسیاش بەکاری بێنێت.
ئەمریکا دەزانێت کە ناتوانێت بە ئاشکرا بە وڵاتانی جیهان ئەوە بڵێت ئامانجی مانەوەی لە سوریا تاڵانکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان، ڕێگری لە پێشکەوتنی سوریا و ڕێگری لە سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگرییە، هەر بۆیە هەوڵی ئەوەیدا بە زیندووکردنەوە و هێنانەوەی داعش بۆ گۆڕەپانەکە، پڕوپاگەندەی ئەوە بکات کە تەنیا ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمە، بەم هۆیەوە ڕووداوەکانی حەسەکە شانۆگەرییەکی ئەمریکییەکانە کە کاراکتەرەکانیشی بوونەتە هێزەکانی هەسەدە و تیرۆریستانی داعش.
ڕەنگە پرسیاری ئەوە بێتە پێشەوە کە ئەگەر ئامانجی ئەمریکا بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشە، چۆن بە بەرچاوی هێزەکانی ئەو وڵاتەوە تیرۆریستانی داعش لە چواردەوری گرتووخانەی حەسەکە جێگیر کران و هێزەکانی ئەمریکا هیچ ڕێگرییەکیان لەوە نەکرد؟
لە لایەکی دیکەوە، ژمارەی تیرۆریستانی داعش زۆر کەمترە لە هێزەکانی هەسەدە، ئەی چۆن ئەو ژمارە کەمەی تیرۆریستان گەیشتنە نزیک گرتووخانەکە. هەر بۆیە بە دڵنیاییەوە چەشنێک لە هەماهەنگی لە نێوان داعش، هەسەدە و کۆمپانیای بلەک واتری ئەمریکا هەبووە.
شارەزایان دەڵێن کە ئامانج لە شەڕەکەی گرتووخانەی حەسەکە، لەناوبردنی ژێرخانەکانی سوریا و ناچارکردنی خەڵکەکەی بۆ کۆچکردنە تا خەڵک لە حکومەت و سوپای سوریا بێهیوا بن و داعش و هاوپەیمانەکانی دیکەی ئەمریکا لەو ناوچانە جێگیر بکرێن.
ئەم پیلانەی ئەمریکاش جارێکی دیکە بۆ خەڵک ئاشکرا بوو و بێگومان لە سوریا چارەنووسی شکست دەبێت و وەک ئەفغانستان بە سەرشۆڕی دەکشێتەوە، ئەوانەش دڵیان بە ئەمریکییەکان خۆشە، با چارەنووسی هاوپەیمانەکانی واشنتن لە ئەفغانستان وەبیربێننەوە./.