بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم خولەدا کە بە هاوکاری هاوبەشی دەزگای میدیایی جام کوردی، لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ڕێکخراوی CDO بەڕێوەچوو، 17 پەیامنێر و چالاکی میدیایی لە میدیاکانی پارێزگای سلێمانییەوە کە قۆناغی یەکەمی خولەکەیان بە سەرکەوتوویی تێپەڕاندبوو، بەشدارییان کردووە، خولەکەش بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت.
لە قۆناغی دووەمی خولی ڕاهێنان و فێرکاری میدیایی تایبەت بە پەیامنێران و میدیاکارانی هەرێمی کوردستان چەندین تەوەری وەک پەیامنێریی دیجیتاڵی و شێوازی نوێی ڕاگەیاندنی هەواڵ و پەیوەندی لە گەڵ بینەران و خوێنەرانی هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێت./.