بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە سەرەڕای دابەزینی بەرچاوی هێرشەکانی داعش و لەدەستدانی ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی لە ماوەی 4 ساڵی ڕابردوو، دەستبەسەرکردنی منداڵان لە عێراق بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە زۆربەی ئەو منداڵانە بە هۆکار و بەڵگەی نادرووست، دەستبەسەر و ئەشکەنجە کراون و لە ئاکامی ئەوەش دانیان بە هاوکاری لە گەڵ داعشدا ناوە./.