ڕژێمی زایۆنیستی بە شڵەژانێکی زۆرەوە وێڕای ئەوەی کە دانی بەم سەرکەوتنە ستراتیژییەی خۆڕاگری ئیسلامی لە لوبنان نا، هیچ سیستەمێکی بەرگریی لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کە شکست بەم درۆنە بێنن و وەک خۆی گەڕایەوە بنکەی سەرەکیی لە لوبنان.
خاڵی گرنگ لەم هەڵمەتە کەم وێنەی حیزبوڵڵا ئەوەیە کە تەنیا دوو ڕۆژ لە پاش وتارەکەی سەید حەسەن نەسروڵڵا بووە. ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لەو وتارەدا جەختیکردەوە کە خۆڕاگری لە لوبنان بە هەزاران مووشەکی کردووەتە ئەو مووشەکانەی کە ئامانجەکانی خۆیان بە درووستی دەپێکن و بە پشت بەستن بە ئەزموونەکانی خۆی فڕۆکەی هەواڵگریش لە داهاتوویەکی نزیکدا بەرهەم دێنێت.
ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت هەڵەیەکی گەورە و کوشندە بکات تا ڕاستی و درووستی لێدوانەکەی ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنانی لە سەر بوونی ئەو هەموو مووشەکە بەهێزە بۆ ڕوون ببێتەوە.
کاتێک کە گەشتی درۆنەکەی حیزبوڵڵا لە سەر ئاسمانی فەڵەستینی داگیرکراو بە سەرکەوتنێکی ستراتیژیی سەربازی دەزانین، هەڵەمان نەکردووە. لە بەر ئەوەی کاتێک کە درۆنێک بۆ ماوەی 40 خولەک و لە مەودایەکی 70 کیلۆمەتری گەشتە هەواڵگرییەکەی دەکات و وەک خۆی بە بێ هیچ کێشەیەک دەگەڕێتەوە بنکەی سەرەکیی و توانا سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەریدا شکستیان هێناوە، دەبێت بزانین کە ژمارەی پێچەوانە بۆ لەناوچوونی ئەم ڕژێمە دەستیپێکردووە.
ڕەنگە هەندێک بە پەلەکردنەکەی چەند ڕژێمێکی شوێنکەوتوو و گوێڕایەڵی عەرەبی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و بیستنی ئەوەی کە سەردەمی خۆڕاگری کۆتایی هاتووە و فەڵەستین لەبیر کراوە و سەردەمی نوێی ئیسرائیل دەستیپێکردووە، هەستیان بە خەم و کەسەرێکی زۆر کردبێت، هەمان ئەو فڕۆکانەی کە خەڵکی فەڵەستینیان بە ژن و منداڵ و پیر و گەنجەوە کۆمەڵکوژ کردووە بە ئاسانی و لە ئاسایشی تەواودا لە هەرێمی ئاسمانی سعوودیە، ئیمارات و بەحرەین دەبینران. زیاتر لەمەش، ئەو وڵاتانەی کە خەڵکی یەمەن دەکوژن و بریندار و ئاوارە دەکەن، بە ئاشکرا داوای هاوکارییان لە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە. بەڵام گەشتەکەی درۆنی حەسانی حیزبوڵڵا سەرجەم هاوکێشەکانی تێکدا و خەونی سەردەمی ئیسرائیلی لە ناو برد و ئەوەی پیشاندا کە سەردەمی حیزبوڵڵا و نەسروڵڵا و خۆڕاگری و فەڵەستینە.
درۆنی حەسان یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی خۆیی مسۆگەر کرد، ئەم درۆنە ڕیسوابوونی ڕژێمی زایۆنیستیی سەلماند، ئەو عەرەبانەی کە ڕێگای سازشتیان لە گەڵ زایۆنیستەکان هەڵبژارد بەوە گەیشتوون کە تەل ئەبیب لەوان لاوازترە. ئیسرائیلی پاش حەسان هیچ کات هاوشێوەی ئیسرائیل پێش حەسان نابێت./.