بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید ئیبراهیم ئەمین سەید سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی حیزبوڵڵا ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان، زایۆنیستەکان و ئەورووپییەکان خەڵکی لوبنانیان بۆ ئەوە دەوێت کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکەن و پەرلەمان سەرۆک کۆمارێک هەڵبژێرێت و ئەو سەرۆک کۆمارەش حکومستێک پێک بێنێت کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئەواندا بێت.
ناوبراو وتی کە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی مانگی داهاتووی لوبنان وەک شەڕە 33 ڕۆژەکەی تەمموزی ساڵی 2006 دەبێت لە بەر ئەوەی کە ئەوان دەیانەوێت هەموو لایەنە سیاسییەکان و خەڵک لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیدا بێت.
ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵا وتی کە کڕینی دەنگ لە لوبنان لە پیلانێکی ئەمریکی – زایۆنیستیدا دەستیپێکردووە و بۆ دەنگی هەر کەسێک 50 تا 100 دۆلار دەدەن بەڵام شکۆ و گەورەیی و کەرامەتی لوبنانییەکان لەوە زیاترە کە بەم شێوازە سووکایەتی بەوان بکرێت./.