بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، رێبین له په‌یامێكدا ده‌لێت، به شانازى و سه‌ربه‌رزییه‌وه ماوه‌ى ٧ ساڵ درێسى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانیم پۆشى، شه‌ره‌فێكى گه‌وره بوو چه‌ندین یاده‌وه‌ریم له‌و هه‌ڵبژارده‌یه نووسیه‌وه ئێستاش كاتێكى درێسه‌كه‌م ببه‌خشمه یه‌كێكى تر تاوه‌كو ئه‌ویش ئه‌و شانازییه وه‌ربگرێت .
ڕبێین یاریزانێكى كورده‌و له ساڵى ٢٠١٥ بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراق كرا‌و به‌شدارى له پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى ساڵه‌كانى ٢٠١٨ و ٢٠٢٢ كردووه‌و هه‌روه‌ها پاڵاوتنه‌كانى جامى كیشوه‌رى ئاسیاى ٢٠١٩ و ٢٠٢٣ خاوه‌نى چه‌ندین یارى نێوده‌وڵه‌تیه .
رێبین، ئێستا یاریزانى یانه‌ى بویرامى تایلاندییهو پێشتریش له خولى قه‌ته‌رو سوید‌و هه‌روه‌ها بولگاریاو سربیا یاریكردووه .