بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەبیل قاووق ڕایگەیاند کە بەرەی خۆڕاگری توانا سەربازییەکانی خۆیی بەرز کردووەتەوە و ئەمڕۆ بەهێزترە لە هەر کاتێکی دیکە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی بەو ڕاستییە گەیشتووە کە هێز و توانای حیزبوڵڵا بووەتە هەڕەشەیەکی جیدی لە سەر ئەو ڕژێمە لە ناوچەکە، تەنیا درۆنی حەسان بە یەک گەشت لە سەر باکوری فەڵەستین، ڕژێمی زایۆنیستیی دە ساڵ بۆ دواتر گەڕاندووەتەوە.
قاووق وتی: ئەوانەی کە لە گەڵ دوژمنی زایۆنیستین، ئاساییە کە بە هەر سەرکەوتن و توانایەکی خۆڕاگری نیگەران بن، ئیسرائیل بۆ شکستی حیزبوڵڵا لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو داوای هاوکاریی لە وڵاتانی جیهان بە تایبەت نەیارانی حیزبوڵڵا کردووە.
ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی حیزبوڵڵا جەختیکردەوە: دەبێت بەکرێگیراوەکانی ئەمریکا لە لوبنان لەوەی کە بۆ ئۆکرانیا ڕووی داوە وانە وەربگرن، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا ئەوان بەرەو شەڕ و پێکدادان هان دەدات و پاش تێوەگلان، بە تەنیا ئەوان دەهێڵێتەوە، ئێمە ئامۆژگارییان دەکەین کە فریوی ئەمریکییەکان نەخۆن./.