جام کوردی | JAMEKURDI
دوو شه‌ممه‌, ئایار 29, 2023
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home وتار

شەڕی ئۆکرانیا و مافی مرۆڤی ڕۆژئاوا

جام کوردی – لەو کاتەوە کە ڕووسیا شەڕی دژ بە ئۆکرانیای دەستپێکرد و هێزەکانی سنوری ئەم وڵاتەیان تێپەڕاند، جیهان بووە شوێنی هەڵکردنی ئاڵای ئۆکرانیا و هەمووان ڕووسیایان وەک هێزێکی زاڵم پێناسە کرد، لە سەر ئاستی جیهان شەڕی ئۆکرانیا بووەتە بابەتی یەکەمی میدیایی، هەندێک ئیدانەیان کردووە و هەندێکی دیکەش ئەو مافەیان بە حکومەتی مۆسکۆ داوە بەرگری لە ئاسایشی نیشتمانیی خۆی بکات.

ئازار 3, 2022
in وتار
0
شەڕی ئۆکرانیا و مافی مرۆڤی ڕۆژئاوا
0
SHARES
10
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا و سەرجەم ڕێکخراو و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەت ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێکەوە هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیایان لە دژی ئۆکرانیا ئیدانە کرد و بە پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان ناویان برد و جەختیان لە سەر ڕاگرتنی بەپەلەی هێرشەکان و کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا کردووەتەوە.

لە هەمان ساتە سەرەتاییەکانی ئەم شەڕەوە، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، سەرۆک کۆماری فەرەنسا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە گەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەم وڵاتانە و هەروەها ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی ناتۆ و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا بوونە وتەبێژانی مرۆڤایەتی و دیمۆکراسی و ئازادی و سەروەری وڵاتان و گەلان و شەڕ و لەشکرکێشییان ئیدانە کرد. ئەوان داوایان لە ڕووسیا کرد کە شەڕەکە ڕابگرێت و پاشەکشە بە هێزەکانی بکات بە پێچەوانەی ئەمەش ڕوبەروی سزا و گەمارۆکان دەبێتەوە.

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کۆڕی گشتی ئەم ڕێکخراوە سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا وتی کە ئەم شەڕە دەبێت ڕابگیرێت، ئەم شەڕە کە لە ئاسمان و زەوی و دەریاوە دەکرێت دەبێت هەر ئێستا کۆتایی بێت.

ئەنتۆنیۆ گۆترش وتی کە ئەم شەڕ و توندووتیژییە دەبێتە هۆی کوژرانی منداڵان و ئەمەش قبووڵکراو نییە، سەربازەکان دەبێت بۆ بنکەکانی خۆیان بگەڕێنەوە و سەرکردەکانیش بگەنە ئاشتی، دەبێت کەسانی سڤیل پارێزراو بن و ڕێز لە یاسا و بنەما مرۆڤدۆستانەکان بگیرێت.

ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها وتی کە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا دەبێت پارێزراو بێت، ئێمە ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە بووینەتەوە کە لێکەوتە و کاریگەری زۆری لە سەر هەمووان دەبێت.

هەروەها نوێنەری یەکێتی ئەورووپاش لە کۆبوونەوەی نائاسایی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە یەکێتی ئەورووپا بە تەواوی پاڵپشتی لە خەڵکی ئۆکرانیا دەکات، ئەوان ڕوبەڕوی هێرشێکی نادادپەروەرانەی ڕووسیا بوونەتەوە و مۆسکۆ پشتی لە یاسای نێودەوڵەتی و ئاشتی کردووە و ئەمەش لای ئێمەوە ئیدانە دەکرێت.

ڕەنگە کەس بەرگری لە هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نەکات بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کاتێکدا بۆ مرۆڤایەتی و دەسەڵاتی ئۆکرانیا فرمێسکی تێمساحی هەڵدەڕێژن کە خۆیان هۆکاری ئەو دۆخە دژوارەن کە لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێت و گرووپە تیرۆریستییەکانی پاڵپشتیکراو و بەکرێگیراوی ئەوان چەندە تاوانیان لە دژی ئەم خەڵکە بێ تاوانە کردووە.

ڕۆژئاوا سیاسەتێکی دووفاقیی لە بەرامبەر مرۆڤایەتی و دیمۆکراسی هەیە و ئەمەش لە دۆسیەی ئۆکرانیا بە ڕوونی بینراوە. لە کاتێکدا کە پاڵپشتی و لایەنگری لە ڕژێمە گەندەڵ و دیکتاتۆرەکانی جیهان لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و ئەفریقی و ئەمریکای لاتین دەکات هیچ کاردانەوەیەکی لە بەرامبەر کوژرانی خەڵکی بێ تاوان و پێشێلکردنی مافی خەڵک لەو وڵاتانە نییە. ئەمەش بۆ ڕای گشتی جیهانی ڕوون بووەتەوە کە سەرجەم درووشمەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا تەنیا درۆ و فریودانە تا ڕای گشتی بەلاڕێدا ببەن و ئامانجەکانی خۆیان بۆ تاڵانکردنی سەرچاوە سرووشتییەکان و داهاتی گەلانی جیهان مسۆگەر بکەن./.

 

Previous Post

حیزبوڵڵا: دوو جار شکستمان بە پرۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمریکا هێنا

Next Post

زۆر خواردنی گۆشتی سور چ گۆڕانکارییەکی لە جەستەدا بە دواوە دەبێت؟

Next Post
زۆر خواردنی گۆشتی سور چ گۆڕانکارییەکی لە جەستەدا بە دواوە دەبێت؟

زۆر خواردنی گۆشتی سور چ گۆڕانکارییەکی لە جەستەدا بە دواوە دەبێت؟

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

seventeen + 12 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020