بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆر خواردنی گۆشت هۆکارێکە بۆ قەڵەوی جەستە و سەرهەڵدانی چەندین کێشەی دیکەی تەندرووستی.
زۆر خواردنی گۆشت چەندین گۆڕانکاریی لە جەستەدا بە دواوە دەبێت کە بریتین لە:
بە ئاسانی کێشی جەستە دانابەزێت لە بەر ئەوەی کە سەرچاوەیەکی چەورییە و کێش زیاد دەکات.
کێشە بۆ تەندرووستی دڵ درووست دەکات، پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە، ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش بە شێوەیەکی هەستپێکراو زیاد دەکات.
بۆ ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشیی شەکرەن بە گرفتێکی گەورە دادەنرێت.
جەستە زیاتر ئارەق دەکات و بۆنی جەستە ناخۆش دەبێت.
مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکات./.