بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم، حاکمی دۆبەی و سەرۆک وەزیرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، پەیامێکی بۆ وڵاتانی عەرەبی ناردووە و باسی مێژوویەکی نوێی کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە جیهان بە گۆڕانکارییەکی گەورەدا تێپەڕ دەبێت و هاوکێشەی نوێ و هاوپەیمانی دژوار دەبینرێت و لە ئاکامدا تەنیا گەلانی بەهێز، دەوڵەمەند و پێشکەوتوو سەرکەوتوو دەبن.
سەرۆک وەزیرانی ئیمارات پرسیاری ئەوەیکردووە کە ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە عەرەبەکان لێک نزیک ببنەوە، هاوکاری بکەن و ڕێکەوتنیان هەبێت تا پێگەیەکی بەهێزیان هەبێت لەو مێژووە نوێیەدا کە ئێستا دەبینرێت؟
ئالی مەکتوم ئەوەی ڕوون نەکردووەتەوە کە سەبارەت بە کام گۆڕانکاری قسە دەکات بەڵام پەیامەکەی هاوکاتە لە گەڵ ئاڵۆزییەکانی ئەورووپا و هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا./.