بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فێستیڤاڵەکە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە کرایەوە.
ڕێکخەرانی فێستیڤاڵەکە ئاماژەیان بەوە داوە کە لە سەدا 70 ی کۆمپانیا بەشداربووەکان ناوخۆیین و بەشی دیکەی کۆمپانیاکان لە وڵاتانی وەک ئێران، تورکیا، سوریا، ئەردەن و ئەڵمانیاوە هاتوون.
فێستیڤاڵەکە تا 20 ی ئەم مانگە بەردەوان دەبێت و بڕیار دراوە کە کاڵاکان بە نرخی گونجاو و بە چاودێرییەوە بە خەڵک بفرۆشرێن./.