بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسر شمەری ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەی چەکی ئەمریکی لە ناوەڕاستی بەغدا، پێشێلکردنی سەروەری و دەسدرێژی ئاشکرایە بۆ سەر دەسەڵاتی عێراق.
ناوبراو وتی: بەئامانجگرتنی کەسانی بێ تاوان و داراییەکانی ئەوان، لە پێناو ئەو هەڵسووکەوتانەیە کە هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات.
وتەبێژی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: ئەمریکا بە شێوازی خۆی لە پێناو زاڵبوون بە سەر گەلان و پێشێلکردنی سەروەری ئەوان و دژایەتی ئەو گەلانە بەردەوامە کە بۆ ئازادی، ئاسایش و پێشکەوتن هەوڵ دەدەن.
شمەری جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی دەسدرێژی ئەمریکییەکان کردەوە و وتی کە بە هەر شێوازێک دەبێت ئەمریکییەکان لە عێراق دەربکرێن./.