كه باس دێته سهرههڵهبجه ڕاسته‌وخۆ سه‌رنجمان ده‌چێته سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی كیمیابارانكردنی ئه‌م شاره و قه‌تڵوعامكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی كه ڕژێمی به‌عسی عێراقی له1988/3/16 له‌ڕێی هێزی ئاسمانی و تۆپه دورهاوێژو كۆپته‌ره جهنگیهكانیهوه به‌به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی چه‌كی كیمیاویی وبۆمبی ناپاڵم و ڕۆكێتی هێشویی كه چه‌ندین جۆر گازی كیمیاویی له جۆره‌كانی (خه‌رده‌ل ” سیانید “ڤی ئێكس ) تێدا به‌كارهێنرا.به‌رئه‌نجامی ئه‌م تاوانه دژبه ئینسانییه زیاتر له پێنج هه‌زار شه‌هید و ده‌هه‌زار برینداری لێكهوتهوه كه زۆرینه‌یان له منداڵ و پیر وپهكهوتهكان بوون”سه‌رباری ئه‌م قوربانیانه ته‌واوی دانیشتوانی شاره‌كه ئاواره‌ی شاره جیاجیاكانی وڵاتی ئێران بوون كه دواتر له ئۆردوگاكاندا گیرسانه‌وه وه‌ك ئۆردوگاكانی (هه‌رسین “كه‌نگاوه‌ر”سه‌حنه”سنقر كولیائی “سه‌ریاس”جوانڕۆ”سه‌لاسی باوه‌جانی )سه‌ربه‌پارێزگای كرماشان و ئۆردوگاكانی (كامیاران و وه‌رمه‌هه‌نگ و دێگولان و شویشه و شه‌قز و بارام‌ئاوا له‌پارێزگای سنه .
وه هه‌ركاتێك باس له كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و قوربانیه‌كانی ئه‌م تاوانه ده‌كه‌ین سه‌رنجمان ده‌چێته سه‌ر وێنه‌ی تراژیدیا ئامێزه‌كه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و كۆرپه‌كه ساواكه‌ی نێو ئامێزی كه چه‌ند بێ به‌زه‌ییانه بونه‌ته قوربانی ڕه‌فتاره دژی ئینسانیهكانقوربانی جینۆساید ناسێندرای ڕژێمی به‌عس .عورمهی خاوه‌ر به‌هۆی ئه‌و ده‌ركه‌وته تراژیدیایه‌ی وه‌ك شه‌هید و قوربانیه‌كی ئه‌م هێرشی كیمیابارانه‌ی سه‌ر هه‌ڵه‌بجه دواجار بویه ڕه‌مز و سیمبوڵی زیاتر لهنهتوهیهك ،به‌چه‌شنێك ئه‌م سیمبولی بونه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر هه‌رزوو له‌ده‌ره‌وه‌ی خولگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو پانتایی جیهاندا وه‌ك كوردێكی قوربانی ده‌ستی ڕژێمی به‌عس و وه‌ك ئینسانێكی قوربانی جینۆساید ناسێندرا .
عومه‌ر حمه صاڵح كه له‌نێو هاوشارییه‌كانی و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان زیاتر به عومه‌ری خاوه‌ر ناسراوه ،له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدبونی خۆی و كۆرپه ساواكه‌ی له‌دونیادا و له‌سه‌ر زاری ههڵهبجهییهكانهوه وه‌ك عومه‌ری خاوه‌ر ناوی بڵاوبویه‌وه .
عومه‌ری خاوه‌ر و فۆتۆگرافه‌ره‌كان
سه‌عید صادقی یه‌كێكه لهفۆتگرافهر ناسراوه‌كانی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران كه به‌درێژایی ساڵانی جه‌نگی ئێران -عێراق وه‌ك فۆتۆگرافه‌ری جه‌نگ و فۆتۆگرافه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی به‌شداری زۆربه‌ی به‌ره‌كانی شه‌ڕی كردوه و له زومی كامێراكه‌یه‌وه هه‌واڵه‌كانی جه‌نگی بۆ ڕۆژنامه‌كه‌ی گواستۆته‌وه.
له‌دیدارێكی تایبه‌تیمدا له‌تارانی پایته‌خت سه‌عیدی صادقی فۆتۆگرافه‌ر سه‌باره‌ت بهوێنهكهی شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر به‌م شێوه‌یه بۆمدوا:
كاتێك بۆردومانی شاره‌كه دهستیپێكردمن له‌گه‌ڵ تیمهكهماندا كهپێكهاتبوین له چوار كه‌س له‌نێو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا بوین،ئه‌و كاته‌ی بۆردومانه‌كه به كیمیاویی ده‌ستیپێكرد ئێمه وه‌ك له‌بیرم بێت له كۆڵانێكی درێژدابوین ( به‌پێی ئاماژه‌كان مه‌به‌ستی كۆڵانی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستی شاره‌زوری ی.ن.ك ه …. ئیبراهیم هه‌ورامانی )سه‌رقاڵی لابردنی ته‌رمی ژماره‌یه‌ك له‌شه‌هیده‌كان بوین كه له‌ناوه‌ڕاستی جاده و كۆڵانه‌كاندا كه‌وتبون،كاتێك له سیمای پیاوێك نزیك بوبوینه‌وه منداڵێكی له‌ئامێز گرتبوو كه‌وتبوو به ده‌مدا و كه‌فی ده‌چڕی و به‌ده‌نگێكی زۆر نزم قرخه قرخێكی لێوه‌ده‌هات،دیاره له‌كۆتا چركه‌كانی ژیانیدایه،ئه‌و پیاوه عومه‌ری خاوه‌ر بوو،ئێمه بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و هیچمان له‌ده‌ست نه‌ده‌هات،ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوكارم فۆتۆگرافه‌ر ئه‌حمه‌دی ناتقی چه‌ند وێنهیكمان لێ چركاند ،دواتر وێنه‌كانم له ڕۆژنامه‌ی جمهوری ئیسلامی باقی ڕۆژنامه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی و جیهانی بڵاوبونه‌وه ).
به‌پێی ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵ كاركردنم له‌سه‌ر دۆسییه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به‌تایبه‌ت ساخكردنه‌وه‌ی وێنه بهڵگهینامهكان ئه‌وه‌م لهلاساخبویهوه كه چه‌ندین وێنه‌گر و فۆتۆگرافه‌ری دیكه وێنه‌ی دیمه‌نی شه‌هیدبونی عومه‌ری خاوه‌ر و كۆرپه ساوهكهیان چركاندوه له‌وانه‌ش :
سعید صادقی
احمد ناتقی
ساسان موئیدی
ره‌مه‌زان ئوزتورك
مه‌هدی جه‌مشیدی
مه‌جید كه‌ریمیان
دیاره چه‌ند فۆتۆگرافه‌ری دیكه‌ش وێنه‌یان گرتوه به‌ڵام به‌داخه‌وه تائیستا نه‌متوانیوه ناوه‌كانیان ساخبكهمهوه . هه‌ریه‌ك له فۆتۆگرافه‌ران عه‌لی فه‌ره‌یدونی و ساسان موئیدی ئاماژه به وه ده‌كه‌ن كه باشترین وێنه‌یه‌ك له‌دیمه‌نی شه‌هیدبونی عومه‌ری خاوه‌ردا تۆمار كرابێت به‌كامێرای فۆتۆگرافه‌ر (مه‌هدی جه‌مشیدی ) وێنه گیراوه .(زۆر هه‌ولمداوه له‌نزیكه‌وه مه‌هدی جه‌مشیدی بدوێنم به‌لام به‌داخه‌وه نه‌متوانیوه له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو پاش مه‌رگی هاوسه‌ره‌كه‌ی ولاتی ئێران به‌جێدێڵیت و له‌ولاتی كه‌ندا نیشته‌جێ ده‌بێت .وه به‌داخه‌وه زۆر ههومڵمدا ناونیشانی كهندای به‌ده‌ستبخه‌م به‌ڵام بێ سودبوو…..ئیبراهیم هه‌ورامانی ).
هه‌ریه‌ك له فۆتۆگرافه‌ران (ره‌مه‌زان ئوزتورك )و(ئه‌حمه‌دی ناتقی) خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌تیان له‌سه‌ر وێنه‌ی شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر پێ به‌خشراوه .
شوێنی شه‌هید بونی عومه‌ری خاوه‌ر
زۆرن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه كه عومه‌ر حمه‌صاڵح(عومه‌ری خاوه‌ر) و كۆرپه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ماڵی خۆیاندا شه‌هیدبوون .چیرۆكی شههیدبونهكهی به‌م شێوه‌یه كه (بورهان غه‌ریب ) ی برازای ده‌یگێڕیته‌وه :بۆ خۆده‌ربازكردن و ڕزگاربون له هێرشی كیمیابارانه‌كه ته‌واوی خێزانی شه‌هید عومه‌ر و دوو خێزانی دیكه سواری تراكتۆرێك ده‌بن به‌ونیازه‌ی هه‌رچی زوتره خۆیان بگه‌یه‌ننه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌و له‌مه‌ترسی مه‌رگ خۆیان ده‌ربازبكه‌ن به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییانه شه‌هید عومه‌ر له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه‌ی سوار نابێت و پێیان ده‌ڵێن من به‌ره‌و خوار ده‌ڕۆم و ئێوه‌ش وه‌رن له خواروی كۆڵانه‌كه یه‌كده‌گرینه‌وه كاتێك شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر ده‌گاته خوار كۆڵانه‌كه‌ی خۆیان و به‌رده‌م ماڵی كمالی جه‌لال كه خزمی شه‌هید عومه‌رن له‌وێدا بۆمباران دهستپیدهكاتهوه وبه‌هۆی گاریگه‌ری گازی كیمیاوییه‌كه خۆی و كۆرپه‌كه‌ی شه‌هید ده‌بن ،هه‌رچی خێزانه‌كه‌ی هه‌یه كه‌له‌نێو عه‌ره‌بانه‌ی تراكتۆرهكهدا له‌گه‌ڵ دوخێزانهكهی ترادادهبن به‌هۆی بۆردومانی ناپاڵم له‌نزیك كۆڵانه‌كه‌ی خۆیدا سه‌رجه‌میان شه‌هید ده‌بن .دواتر ته‌رمه‌كان به‌هه‌مان تراكتۆر خزمێكی نزیكیان له‌شار دوریان ده‌خاته‌وه و له‌به‌رزاییه‌كانی چیای باڵامبۆدا ته‌رمه‌كان به‌خاك ده‌سپێردرێت.
ته‌رمی شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر و كۆرپه‌كه‌ی سه‌رباری ئه‌وه‌ی بوبنه مایه‌ی سه‌رنجی فۆتۆگرافه‌ران و له‌لایه‌ن زۆرێك له‌هاولاتیانی شاره‌كه‌وه ناسراوبون به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌توانرا له‌گۆڕێكی دیاریكراودا به‌خاكبسپێردرێت به‌ڵكو ته‌رمه‌كه‌یان له‌نێو گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا به‌خاك سپیردراون و تا ئیستا شوێنیان ئاشكرا نییه .
ئیبراهیم هەورامانی