بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەیاتی ڕایگەیاند کە لە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق یان لە نزیک ئەم بنکانە، شوێنی چالاکیی مۆساد کراونەتەوە و حکومەتی عێراقیش لەم کەمتەرخەمییەی خۆی بەرپرسیارە.
ناوبراو وتی: هەرێمی کوردستان بە هۆی بوونی گرووپە نەیارەکانی هەر سێ وڵاتی تورکیا، سوریا و ئێران کەوتووەتە پێگەی دوژمنایەتیی ئەم سێ وڵاتەوە.
بەیاتی وتی: ئەوانەی دەنگی خۆیان لە دژی بۆردومانکردنی بنکەی سیخوڕی و پیلانگێڕیی ڕژێمی زایۆنیستی لە هەولێر بەرز کردووەتەوە، لە کاتی هێرشەکانی ئەمریکا لە دژی حەشدی شەعبی و تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری بە تەواوی بێدەنگ بوون./.