بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هەندێک هەواڵی تایبەت بە ڕێگریی وڵاتەکەی لە ڕێکەوتنی ڤیەننا، وتی کە مۆسکۆ تەنیا بەرژەوەندییەکانی خۆیی ناوێت و خیانەت لە دۆستەکانیشی ناکات.
ناوبراو سەبارەت بە سوود و زیانەکانی ڕووسیا لە ڕێکەوتنی ناوەکی وتی: ئێمە لە سیاسەت هیچ کات خیانەت لە دۆستەکانی خۆمان ناکەین، ڤەنزولیا دۆستی ئێمەیە، ئێران وڵاتێکی زۆر نزیک لە ئێمەیە، هەروەها ئێمە ساختەکاری و تەزویر ناکەین، ئەوە ئەمریکایە کە هەڵسووکەوتی خەراپی هەیە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگای زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی زیان بە ڕووسیا بگات.
لاوڕۆڤ وتی: ئەمریکییەکان بۆ گەیشتن بە سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە سعوودیە، ئیمارات و قەتەر نزیک دەبنەوە و وڵاتانی دیکەی وەک ئێران و ڤەنزولیا بە ڕاشکاوانە دەڵێن سەبارەت بە سەرهەڵدانی بەشداربووانی نوێی بازاڕی نەوت ئێمە پابەندی بڕیارەکانی ئۆپێک پڵەس دەبین کە بە پێی ئەوەش پشکی هەر هاوبەشێک بە کۆدەنگی بڕیاری لە سەر دەدرێت./.