بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەر دوو بزوتنەوەی حیزبوڵڵا و ئەمەل ڕۆژی یەک شەممە 3 ی نیسان کۆبوونەوە و لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان لە سەر ئامادەبوون بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان و پلانی کەمکردنەوەی کێشە داراییەکانی خەڵک کردەوە.
ئەو دوو بزوتنەوەیە داوایان کردووە کە حکومەتی لوبنان بەپەلە پێشنیارەکەی ئێران بۆ دابینکردنی کارەبای ئەم وڵاتە قبووڵ بکات.
حیزبوڵڵا و ئەمەل ڕایانگەیاندووە کە نابێت حکومەتی لوبنان فریوی پێشنیاری درۆی ئەمریکا بۆ هاوردەکردنی کارەبای ئەردەن و میسر بۆ لوبنان بخوات./.