بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندامێکی باڵای پەکەکە بە بێ ئەوەی کە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا شەڕی نوێی تورکیا لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.
ناوبراو وتی کە پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا بە تایبەت ئەوەی کە بڕیارە ڕوو بدات بە ڕەزامەندی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێم دەبێت.
ئەو ئەندامەی پەکەکە وتی کە پارتی دیمۆکراتی کوردستان ئاسانکاری بۆ پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا دەکات و ئەوەی کە بڕیارە ڕوو بدات لە ناوچە سنورییەکانی تورکیا و هەرێم بە تایبەت لە گوندەکانی ناوچەی قەندیل دەبێت./.