بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عیساوی فەریح بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی پەیوەندییەکی نهێنیی لە گەڵ زۆربەی وڵاتانی عەرەبی هەیە، وتی کە بە باشتری دەزانین پەیوەندییەکان لەم ئاستەدا بمێننەوە.
ناوبراو وتی: بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان وەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیمارات، بەحرەین، سودان و مەغریب ئاشکرا نەبێت.
عیساوی ڕێکەوتنی ئابراهامی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئەو وڵاتانە بە دەسکەوتێکی گەورە ناو برد./.