بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی حکومەتی تاڵیبان ئەمڕۆ سێ شەممە بە میدیاکانی ڕاگەیاند کە لە سەر پابەندبوونی خۆمان بۆ ڕێگری لە هەر هێرش و هەڕەشەیەک لە خاکی ئەفغانستانەوە بۆ سەر وڵاتانی دیکە، هەنگاوی زۆرمان هەڵگرتووە.
ناوبراو وتی: لە ئێستادا ئەفغانستان بووەتە وڵاتێکی سەقامگیر بۆ چالاکییە ئابورییەکان.
وەزیری دەرەوەی تاڵیبان وتی کە داعش بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کراوە و وڵاتانی جیهان پێویستە لە پەیوەندییە ئابورییەکان ئاسانکاری بۆ ئەفغانستان بکەن./.