جام کوردی | JAMEKURDI
شه‌ممه‌, حوزه‌یران 25, 2022
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی | JAMEKURDI
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

گۆڕانکارییەکانی پاکستان و دەستێوەردانەکانی سعوودیە و ئەمریکا

جام کوردی – لە ساڵی 2018 تا ئێستا عومرانخان لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی پاکستاندا چالاکیی دەکرد بەڵام سیناریۆیەکی دەرەکی بە ڕۆڵی چەندین لایەنێکی سیاسی ناوخۆیی بووە هۆی ڕووخانی حکومەتەکەی. هەرچەندە نەیاران هۆکاری دژایەتیکردنی عومرانخانیان بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان و کێشە ئابوری و داراییەکان گەڕاندووەتەوە بەڵام بەڵگە و ئاماژەکان پیشاندەری ئەوەیە کە سیناریۆیەک لە دژی ناوبراو جێبەجێ کراوە.

نیسان 10, 2022
in ڕاپۆرت
0
گۆڕانکارییەکانی پاکستان و دەستێوەردانەکانی سعوودیە و ئەمریکا
0
SHARES
6
VIEWS
Share on FacebookShare on Twitter

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاڵۆزییە سیاسییەکان لە پاکستان کە کێشە ئابوری و داراییەکان بە گرنگترین هۆکارەکانی دادەنرێت ئەنجامی دەستێوەردانی ئەمریکا و ژمارەیەک لە هاوپەیمانەکانی لە دۆخی سیاسی ئەم وڵاتە و هەوڵدان بۆ زیاترکردنی پێگە و دەستڕۆیشتوویی ئەوانە. لەم چەند ساڵەدا هەندێک هەڵسووکەوتی عومرانخان بووە هۆی ئەوەی کە جارێکی دیکە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی پاکستان ببینین. نزیکبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە چین و هاوپەیمانی لە گەڵ ئەم وڵاتە لە لایەک و ڕێگری لە کردنەوەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە پاکستان لە لایەکی دیکەوە لەو هۆکارانەن کە لەم گۆڕانکارییانەدا کاریگەرییان هەبووە. بۆ واشنتن گرنگە کە لە نزیک وڵاتی چین بنکەیەکی سەربازی و هەواڵگری گەورەی هەبێت، ساڵانێک لە ئەفغانستاندا ئەو بنکە و پێگە سەربازییەی هەبوو بەڵام لە ئێستادا ئەوەش نەماوە، هەر بۆیە ڕەتکردنەوەی پێشنیار و پلانەکەی ئەمریکا بۆ کردنەوەی بنکەی سەربازی لە پاکستان لە لایەن عومرانخانەوە هێندە خوازراوی بەرپرسانی واشنتن نەبووە.

ڕێگری لە کردنەوەی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە لایەن عومرانخانەوە تەنیا بۆ پەیوەندییەکانی پاکستان و چین ناگەڕێتەوە، بەڵکوو سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە گەرمەی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا سەردانی مۆسکۆی کرد. پێش سەردانەکەی عومرانخان، ئەمریکا داوای لە ئیسلام ئاباد کرد بەشداری لە پرۆسەی سزاکانی دژ بە ڕووسیا بکات کە ئەو داواکارییە ڕەتکرایەوە و ڕایگەیاند کە پاکستان لەم شەڕ و سزایانەدا ڕۆڵی بێلایەنی دەبێت. پێش سەردانەکەی عومرانخان بۆ مۆسکۆ دوناڵد لئۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری باشوری ئاسیا بانگهێشتی باڵیۆزی پاکستانی لە واشنتن کرد و داوایکرد کە سەردانەکە بەپەلە هەڵبوەشێتەوە.

بەدەر لە ئەمریکا، وڵاتانی دیکەش بە تایبەت بەریتانیا و سعوودیە ڕۆڵی گەورەیان لە گۆڕانکارییەکانی پاکستان هەیە. سیستەمی سیاسی پاکستان پەرلەمانییە و لەم سیستەمەدا ڕۆڵی حیزبەکان بەرچاوە. ژمارەیەک لە حیزبە سیاسییەکانی پاکستان مێژوو و کارنامەیەکی باشیان نییە و بەسراوەی دەرەوەی سنورەکانن و بە گشتی ئەمریکا، بەریتانیا و پاشان سعوودیە کاریگەری زۆریان لە سەر حیزبە سیاسی و مەزهەبییەکانی ئەم وڵاتە هەیە. هەر بۆیە پشتکردنی عومرانخان لە سیاسەتەکانی ئەم وڵاتانە و حیزبە بەسراوەکانی ئەوان بووە هۆی ئەوەی کە دۆخەکە بۆ سەرۆک وەزیرانی پاکستان هێندە لەبار نەبێت و پرسی دوورخستنەوە و لێسەندنەوەی متمانە لەو بێتە پێشەوە.

لەم هەلومەرجەدا سەرۆک وەزیرانی پاکستان تەنیا یەک ڕۆژ پێش بەڕێوەچوونی دانیشتنی تایبەت بە دوورخستنەوەی لە پەرلەمان، ئەم کێشەی بە ئەنجامی ڕاستەوخۆی دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و هاوکاریی نەیارانی ناوخۆیی ناو برد و داوای لە خەڵک بە تایبەت گەنجان کرد تا لە دژی پیلان و دەستێوەردانی دەرەکی خۆپێشاندانی سەرتاسەری بکەن. ناوبراو قەیرانی سیاسی ئێستای پاکستان و هەوڵەکانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن ناسراو بە بزوتنەوەی دیمۆکراتیکی پاکستان ی لە دژی حکومەت بە ئەنجامی پیلانی ئەمریکا و دەستێوەردانی دەرەکی و هاوکاریی ناوخۆیی ناو برد. بە بانگهێشتی عومرانخان خۆپێشاندەرانی پاکستانی درووشمی مردن بۆ ئەمریکا، ئیسرائیل و شەیتانی گەورەیان بەرز کردەوە و ئیدانەی دەستێوەردانی دەرەکییان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان کرد.

بە پاڵپشتیکردنی خەڵک لە سەرۆک وەزیران بە پێی مادەی 5 ی دەستووری پاکستان، سەرۆکی پەرلەمانیش دانیشتنەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە پاکستان و حکومەتەکەی هیچ کات لە بەرامبەر دەستێوەردانی دەرەکی ملکەچی هیچ وڵاتێک نابێت و دەرفەت و موڵەتی پیلانگێڕی بەوان نادات. لە ئەنجامی ئەم دۆخەش عومرانخان داوای لە سەرۆک کۆمار کرد کە پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە و بەم هۆیەشەوە حکومەتەکەی خۆی هەڵوەشایەوە تا بەستێنی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە دابین بکرێت.

عومرانخان لە ئاکامدا شەوی 10 ی نیسان لە لایەن پەرلەمانی پاکستانەوە متمانەی لێ سەندرایەوە و بە فەرمی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دوورخرایەوە./.

 

Previous Post

ئایەتوڵڵا ڕەئیسی: لە دانوستانەکانی ناوەکی بە هیچ شێوازێک لە مافەکانی گەلی ئێران پاشەکشە ناکەین

Next Post

عێراق و سیناریۆکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی

Next Post
عێراق و سیناریۆکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی

عێراق و سیناریۆکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

four × 4 =

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە
  • About
  • Advertise
  • Contact
  • Privacy & Policy

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020