بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان لە پەرلەمانی پاکستان، عومرانخان دەنگی پێویستی بە دەست نەهێنا و بە فەرمی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دوور خرایەوە.
عومرانخان کەمتر لە 110 دەنگی بە دەست هێنا، ئەمە لە کاتێکدا بووە کە بەرەی ئۆپۆزسیۆن زیاتر لە 170 دەنگی لە دژی ناوبراو هەبووە.
ناوبراو یەکەم سەرۆک وەزیرانی پاکستانە کە بە هۆی سەندنەوەی متمانەی پەرلەمانەوە لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە.
عومرانخان بۆ ماوەی 3 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ سەرۆک وەزیرانی پاکستان بووە./.