بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی سەرۆک کۆمار و کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە دۆسیەی فەڵەستین، وێڕای ستایشکردنی هەوڵ و تێکۆشانی گەنجانی فەڵەستینی لە ناوچە داگیرکراوەکانی 1948، وتیان: فەڵەستین بە پێچەوانەی هەوڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زیندووە و هیچ کات لەبیر ناکرێت.
بەڕێزیان وتیان بە درێژەپێدانی ئەم ڕێگایە و بە یارمەتی خودای گەورە، سەرکەوتنی کۆتایی بۆ گەلی فەڵەستین دەبێت.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها ستایشی بوێریی خەڵکی زوڵملێکراوی یەمەنیان کرد و وەک ئامۆژگارییەک بۆ بەرپرسانی سعوودیە ڕایانگەیاند: بۆ درێژە بە شەڕێک دەدەن کە ئەگەری سەرکەوتنتان تێدا نییە؟ ڕێگایەک بدۆزنەوە و خۆتان لەو گێژاوە ڕزگار بکەن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئاگربەستی ئەم دواییەی یەمەنیان بە باش ناو برد و وتیان کە ئەگەر ئەم ڕێکەوتنە بە شێوازی ڕاستەقینە جێبەجێ بکرێت دەتوانێت درێژەی هەبێت و بێگومان خەڵکی یەمەن بە بەرەکەتی تێکۆشان، بوێری و دەستپێشخەری خۆیان و سەرکردەکانیان سەرکەوتوو دەبن و خودای گەورەش یارمەتیدەری ئەم خەڵکە دەبێت./.