بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس خزعەلی لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی لە قودس و مزگەوتی ئەقسا و ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بە هۆی بێدەنگیی بانگەشەکارانی بەرگری لە شووناسی عەرەبی و ئیسلامی، هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی درێژە بە تاوانەکانیان لە شوێنی ” اسراء و معراج ” ی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە مزگەوتی ئەقسا دەدەن و سەدان فەڵەستینییان لە نوێژی هەینی بریندار و دەستبەسەر کردووە.
ناوبراو وێڕای ڕەتکردنەوە و ئیدانەکردنی هەڵسووکەوتی دوژمنکارانەی ڕژێمی زایۆنیستی وتی: ئێمە داوا لە سەرجەم ئازادیخوازەکانی جیهان دەکەین ڕوبەڕوی ئەم تاوانە تیرۆریستییە ببنەوە و پاڵپشتی لە گەلی زەڵملێکراوی فەڵەستین و پیرۆزییەکانی ئێمە لە قودس بکەن.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی: ئێمە ئامادەین تا لەناوچوونی ئەو ڕژێمە تاوانبارە لە هاوکارییەکانمان بۆ گەلی فەڵەستین بەردەوام بین./.