بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم وێڕای ئیدانەکردنی تاوان و هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گەلی فەڵەستین، وتی: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی شاری قودس و تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەڕوانین.
ناوبراو وتی: جەخت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕ و هەمیشەیی خۆمان بۆ پاڵپشتیکردنی گەلی فەڵەستین و چارەسەرکردنی دادپەروەرانەی ئەم پرسە دەکەینەوە و داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بۆ ڕزگارکردنی گەلی فەڵەستین و ڕێگری لەم کردەوە زاڵمانەیە هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبێت.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق داوای لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا قەیرانی ئێستای فەڵەستین تاوتوێ و ڕێگری لە پەرەسەندنی بکەن./.