بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی کۆڕی جیهانیی بێداری ئیسلامیدا هاتووە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو جارێکی دیکە ئیهانەکردن و دەسدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لەم مانگە پیرۆزەی ڕەمەزان بینرا، کۆڕی جیهانیی بێداری ئیسلامی ئەم تاوانانەی زایۆنیستەکان ئیدانە و ستایشی خۆڕاگری گەلی فەڵەستین لە بەرامبەر زایۆنیستەکان دەکات.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: بێگومان بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاران، مافێکی ڕەوا، ڕوون و سرووشتی خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین و وەڵامێکی ئەوانە لە بەرامبەر دەسدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکانی قودس و ئەو هەموو تاوانەی کە بەرامبەر بە خەڵکی فەڵەستین لە ناوچە داگیرکراوەکان دەکرێت.
کۆڕی جیهانیی بێداری ئیسلامی لە کۆتایی بەیاننامەکەی خۆی ڕایگەیاندووە کە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەت وڵاتانی ئیسلامی دەکرێت لە پێناو دابینکردنی ئاسایشی خەڵکی فەڵەستین بە پێی بنەمای بەرگریی ڕەوا لە بەرامبەر داگیرکاری و تیرۆریزمی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی، هەنگاو بنێن و ڕێگری لە تاوان و دەسدرێژییە دڕندانەکانی زایۆنیستەکان لە فەڵەستین بکەن کە بە پێی بەڵێنی خودایی سەرکەوتن بۆ گەلی فەڵەستینە و ئۆممەی ئیسلامی سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە دەبینن./.