بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستانی بۆ سەر چەند ویلایەتێکی ئەم وڵاتە ئیدانە کرد و بە زاڵمانە ناوی برد و هۆشداری ئەوەشیدا کە نابێت ئەفغانەکان ناچار بە کاردانەوە بکرێن.
عینایەتوڵڵا خواڕەزمی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری تاڵیبان وتی: هیچ وڵاتێک ئەفغانەکان تاقینەکاتەوە و ئەوان ناچار بە کاردانەوە نەکات لە بەر ئەوەی کە ئەفغانەکان بە درێژایی مێژوو ئەوەیان سەلماندووە کە لە بەرامبەر هیچ دەسدرێژییەکدا بێ وەڵام نابن.
ناوبراو وتی: هێرشەکانی پاکستان بۆ چەند ناوچەیەکی ئەفغانستان کردەوەیەکی نامرۆڤانە و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەما دیپلۆماسییەکان و مافی دراوسێبوونە.
خواڕەزمی وتی کە ئەفغانستان بە سەرجەم وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەی ڕاگەیاندووە کە کێشەکان تەنیا لە ڕێگای وتووێژ و دیپلۆماسییەوە چارەسەر دەکرێت.
وتیشی کە خەڵکی ئەفغانستان لە بەرامبەر دەسدرێژی و هێرشی هەر لایەنێک بێ وەڵام نابن و کاردانەوەیان دەبێت./.