سەبارەت بە ئامانجەکانی تورکیا لە پرۆژەی گاپ و مەترسی و کاریگەرییەکانی ئەو پرۆژەیە لە سەر داهاتووی ناوچەکە بە تایبەت عێراق و هەرێمی کوردستان، پەیامنێری جام کوردی لە گەڵ دکتۆر خەلیل کەریم محەممەد مامۆستای زانکۆی سلێمانی (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە مرۆڤییەکان، بەشی جوگرافیا) وتووێژی کردووە کە دەقەکەی لە درێژەدا هاتووە:
ئامانجی تورکیا لە جێبەجێکردنی پرۆژەی گاپ چییە؟
بە گشتی ئامانجی تورکیا لە پرۆژە ئاوییەکانی، ئابوری، سیاسی، ئەمنی و سەربازییە. ئامانجی تورکیا لە بونیادنانی پرۆژەی بوژاندنەوەی ناوچەی باشوری خۆرهەڵاتی ئەنادۆڵ کە بە گاپ ناسراوە و تەواوی پرۆژەکانی دیکەی لە سەر ڕووباری دیجلە و زێی گەورە و لقەکانیان بریتییە لە بونیادنانی 22 بەنداو تەنیا لە پرۆژەی گاپ و دەیانی دیکە لە سەر دۆڵ و ڕێڕەوە ئاوییەکان، لە گەڵ کۆمەڵێک لە پرۆژەی ئاودێری و وێستگەی وەبەرهێنانی کارەبا، دابینکردنی وزەی پاک و ئاودێریکردنی 605890 هێکتار زەوی لە نێوانی زەوییەکانی هەر دوو ڕووبارەکە و وەبەرهێنانی میوە و بەروبومە ستراتیژییەکانە. بەمەش توانای گلدانەوەی 25 ملیار مەتری سێجا ئاویان هەیە. بە داپۆشینی 75358 کیلۆمەتری سێجا بە ئاوی پرۆژەکە دیمۆگرافیای کوردستانی تورکیا دەشێوێنێت و بەشێکی گرنگ لە مێژووی هەزاران ساڵەی ون دەکات، شاری حەسەنکێف بە نموونە کە دەبێتە ژێر ئاوی بەنداوی ئیلیسۆوە.
پێویستە ئەوە لە بەرچاو بگیردرێت کە ئامانجی تورکیا لە پرۆژە ئاوییەکان و ئەو سیاسەتەی جێبەجێی دەکات، تەنیا لایەنی ئابوری نییە، بەڵکوو پاڵنەرە سیاسییەکان بە ئاشکرا لە پشت ئەم پرۆژانەوە دەبینرێن. تورکیا هەمیشە سیاسەتی ئاویی خۆی وەها ئاراستە دەکات کە کێشە سیاسییەکان لەو ڕێگایەوە یەکلایی بکاتەوە، وەک بینیمان ساڵی 1987 سەرۆکی ئەو کاتەی تورکیا تورگوت ئۆزاڵ بە مەرجی کۆتایی هێنان بە چالاکییەکانی پەکەکە لە سوریا ئامادە بوو 12 ملیار مەتری سێجا ئاوی ساڵانە بۆ ئەو وڵاتە بەربداتەوە.
تورکیا لە جێبەجێکردنی ئەو پرۆژانەدا هیچ ڕاوێژێکی بە وڵاتانی سوریا و عێراق نەکردووە و خۆی بە تەنیا خاوەنی ڕووبارەکانی دیجلە و فۆرات دەزانێت و دان بە هیچ ڕێکەوتنێکیشدا نانێت کە لە گەڵ ئەواندا واژۆی کردووە. سەرەڕای ئەمەش تورکیا بۆچوونی تایبەت بە خۆیی سەبارەت بە چەمکی ڕووباری نێودەوڵەتی هەیە و ئەوە ناسەلمێنێت کە دیجلە و فۆرات دوو ڕووباری نێودەوڵەتین بەڵکوو بە ڕووباری سنوربڕ ناوزەدیان دەکات.
یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی تورکیا دەستبەسەرداگرتنی ئاوی ئەو ڕووبارانە و پاشان فرۆشتنیە بە وڵاتانی وەک سوریا و ئەردەن و وڵاتانی کەنداوی فارس لە ڕێگای پرۆژەی بۆرییەکانی ئاشتییەوە. ئەوەی جێی سرنجە ئەوەیە کە تورکیا ئاوی ڕووبارە نێودەوڵەتییەکان دەگرێتەوە و وڵاتانی سەرچاوەی لێ بێبەش دەکات و هەوڵ دەدات وڵاتێکی وەک عێراق لە ڕووی ئاو و خۆراکەوە بکاتە وڵاتێکی بەسراوە و پاشکۆی خۆی.
مەترسییەکانی ئەو پرۆژانە لە سەر داهاتووی هەرێمی کوردستان و عێراق چین و تەواوکردنیان چ قەیران و کاریگەرییەک لە سەر ئاستی ناوچەکە درووست دەکات؟
بە وتەی شارەزا عێراقییەکان بە تەواوبوونی پرۆژەی گاپ لە سەدا 43 ی ئاوی ڕووباری دیجلە و لە سەدا 80 ی ئاوی ڕووباری فۆرات گل دەدرێتەوە، ئەمەش مەترسییەکی گەورە لە سەر بەشە ئاوی عێراق درووست دەکات، سەرەڕای سەرهەڵدانی کێشەی ژینگەیی کە لە ئەنجامی کەمبوونەوەی ئاو و بەرزبوونەوەی ڕێژەی خوێ و پیسکەرەکان بە هۆی بەکارهێنانی مادە کیمیاییەکان بۆ بەپیتکردنی ئەو زەوییانە کە ئاودێری دەکرێن، درووست دەبێت.
مەترسییە ڕاستەوخۆکانی تەواوبوونی پرۆژەی گاپ لە سەر عێراق و بە ناڕاستەوخۆیش لە سەر هەرێمی کوردستان زۆرن کە بە کورتی ئاماژە بە بەشێک لەوان دەدرێت: کەمبوونەوەی بەشە ئاوی تاکەکەس، چ بۆ بەکارهێنانی ناوماڵ و چ بۆ بەکارهێنانی دیکە، بە تایبەت کشتووکاڵ کە 690 هەزار هێکتار زەوی عێراق لەم ڕێگایەوە بێبەش دەبێت لە ئاو، سەرەڕای زیانەکانی بۆ سەر سامانی ئاژەڵ، ئەمەش دەبێتە کەمبوونەوەی خۆراک و کاریگەریی لە سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی خۆراک دەبێت، کێشەی کەم ئاوی لە ناوەڕاست و باشوری عێراق وا دەکات کۆچی شوانکارە عەرەبەکان بەرەو کوردستان دەست پێبکاتەوە و وەک ناوەڕاستی نەوەدەکان دەست بە سەر ئاو و لەوەڕگەکانی کوردستاندا بگرن.
لە ڕووی ژینگەییەوە ڕێژەی بیابان زیاد دەکات و کاریش دەکاتە سەر بەشە ئاوی زۆنگاوەکانی عێراق و ڕەنگە بە تەواوی وشک ببنەوە و مەترسی ژینگەیی گەورەتری لێبکەوێتەوە، لە سەر کوردستانیش دیاردەی بەبیابانبوون زیاد دەکات و زەوییەکان توانای وەبەرهێنانیان کەم دەبێتەوە. مەترسی گەورە لە سەر ئاستی ئاوی ژێر زەوی درووست دەکات و بیابیان بۆ قووڵایی زیاتر دادەبەزێت. کەمبوونەوەی سەوزایی و لەوەڕگەکان و بەمەش بەرهەمی ساڵانەی ئاژەڵ کەم دەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەم کێشانە وا دەکەن کە سیستەمی ئیکۆلۆژی تێک بچێت و کاریگەری خەراپی بە دواوە دەبێت لە سەر سرووشتی ژیانی مرۆیی و ئاژەڵی و ڕوەکی، واتە تێکدانی هاوسەنگی ژینگەیی. پرۆژەیەکی وەک بەنداوی ئیلیسۆ کە لە سەر ڕووباری دیجلە بونیاد نراوە، توانای گلدانەوەی نزیکەی 11 ملیار مەتری سێجا ئاوی هەیە، سەرەڕای زیانەکانی دیکە، ئەم ئاوە دەبێتە هۆی داپۆشینی شوێنەوارەکانی حەسەنکێف و دەیان شوێنەواری دیکەی ئاشوری و ڕۆمانی و عوسمانی.
لە ڕووی یاساییەوە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم پلانەی تورکیا چییان پێدەکرێت؟
ڕوبەڕوبونەوەی ئەم کێشە گەورەیە وا دەخوازێت کە عێراق دەست بکات بە پرۆسەیەکی دوور و درێژ لە ئیدارەدانی بەشە ئاوەکەی، ئەمەش لە ڕێگای پەرەپێدانی سیاسەتی ئاوی بۆ ئیدارەدانی زانستیانەی ئاو و دەستکردن بە بەکارهێنانی تەکتیکەکانی درۆینەکردنی ئاو، هەر لە بونیادنانی بەنداوەکان و زیاتر بەنداوە ژێرەکییەکان بۆ ڕێگرتن لە بەهەڵەمبوونی زۆر بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە، درۆینەی ئاوی باران و گۆڕینی شێوازە کۆنەکانی ئاودێری و هەڵبژاردنی ئەو ڕووەک و بەروبومانەی بەرگەی کەم ئاوی و پلەی گەرمی بەرز دەگرن، پاشان دەستپێکردنی وتووێژی جیدی و ڕاشکاوانە و بونیادنەرانە لە گەڵ حکومەتی تورکیا. پاش بەکارهێنانی توانا ناوخۆییەکانی عێراق دەتوانێت پەنا بباتە بەر دامودەزگا نێودەوڵەتییەکان وەک ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەورووپا و ڕێکخراوەکانی دیکەی وەک ڕێکخراوە ناوچەیی و ناحکومییەکان بۆ بەدەستهێنانی مافە ئاوییەکانی بە کەڵک وەرگرتن لە ڕێکەوتن و پەیمانە نێودەوڵەتییەکان و عورف و نەریتەکانی دراوسێیەکی باش و پەیرەوکردنی بنەمای زیان نەگەیاندن و زیان بەرنەکەوتن لە مامەڵە ئاوییەکاندا، زیندووکردنەوەی نزیکەی 13 پەیماننامەی مۆرکراو و ڕاگەیاندنی هاوبەشی نێوان عێراق و تورکیا بۆ گەڕاندنەوەی مافە ئاوییەکانی خۆی.
وتووێژ: سەردەشت محەممەد