بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێژووی ژیانی مرۆڤایەتی لە شاری کرماشان بۆ سەردەمی حەجەر دەگەڕێتەوە و تەنانەت باس لە یەک ملیۆن ساڵ ژیانی بەردەوام لە ئەشکەوتەکانی ئەم شارەدا دەکرێت. ئەم شارە کە بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و کەلتورییەوە بەردەوام وەک ناوەندی پارێزگای کرماشان و تەنانەت ڕۆژئاوای ئێران ڕۆڵی گێڕاوە لە ڕووی جۆربەجۆریی کەلتوری و ئائینیشەوە بە شارێکی دەگمەن دادەنرێت و بەو هۆیەوە نازناوی هیندستانی ئێرانی پێ بەخشراوە، ئەم جۆربەجۆرییەش کە لە ئاکامی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی دانیشتووانەکەی بووە وایکرد کە لە ساڵی ڕابردوو لە لایەن ڕێکخراوی یۆنسکۆوە وەک شاری داهێنەری خۆراک لە سەر ئاستی جیهان بناسرێت.
سەرەڕای هەشت ساڵ شەڕی سەپێندراوی عێراق لە دژی ئێران و ئەو هەموو زیانەی بەر کرماشان و بە تایبەت ژێرخانەکانی شارەکە کەوت، بەڵام لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو گرنگییەکی زیاتر بە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە دراوە کە هیوادارین خێراتریش ببێت.
ڕەنگە گرنگترین تایبەتمەندیی کرماشان لە ڕووی گەشتیارییەوە ئاسەوارە بەشکۆکەی سەردەمی ساسانی لە بەشی باکوری ئەم شارە بێت کە لە دڵی شاخێکدا بە ناوی تاقوەسان شوێنی خۆیی کردووەتەوە و نزیکەی 17 سەدەی ڕابردوو لە سەر فەرمانی پاشاکانی ساسانی نەخشێندراوە. بوونی ئەم ئاسەوارانەش وایکردووە کە کرماشان لە ڕیزی ئەو چەند شارەدا بێت کە مێژوویەکی وەهایان بۆ خۆیان تۆمار کردووە. بۆ ئەو گەشتیارانەی کە ڕوو لە کرماشان دەکەن بوونی ئەم ئاسەوارە لە تەنیشت دەریاچە و شاخە بەرەزەکەی تاقوەسان دیمەنێکی لەبیرنەکراو بەوان دەبەخشێت.
بوونی ئاسەوارە مێژووییەکان و دەیان شوێنی گەشتیاری لە بەشەکانی دیکەی کرماشان و هەروەها خواردنە بەناوبانگەکەی دەندەکەباب و خۆرشتی خەڵاڵ وایکردووە کە زیاترین گەشتیار سەردانی شارەکە بکەن بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی کە بازاڕە کۆن و مێژووییەکەی کرماشان لەبیر بکرێت.
بازاڕی شاری کرماشان کە لە سەردەمی قاجاڕدا گەشەی کردووە بە یەکێک لە درێژترین بازاڕەکانی ئێران دادەنرێت و لە سەردەمانی کۆنەوە شوێنی پیشەگەرانی جۆربەجۆر بووە، ئەگەرچی ئەمڕۆ شێواز و ڕواڵەتی بازاڕەکە گۆڕاوە بەڵام هێشتا هەندیک ئاسەوار و داب و نەریتی کۆنی پێوە دیارە کە بە سەر پێشکەوتنەکانی ئەم سەردەمەدا زاڵە.
لە ماوەی ساڵانی گەشەی ئەم بازاڕەدا چەندین ئاسەوار و بینای مێژوویی ماوەتەوە کە هەر ئێستاش بوونەتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاران بۆ کرماشان، وەک تەکیەی بەیگلەربەیگی، مزگەوتی عیماددەولە، مزگەوتی شەهبازخان، گەرماوە مێژووییەکەی شەهبازخان، بینای بانکی شاهی و تەکیەی مەعاون ئەلمولک یان حوسێنیەی موعینی کە تایبەتمەندییەکی زۆریان هەیە. تەکیەی مەعاون ئەلمولک بە گەورەترین تەکیەی ئێران دادەنرێت کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی قاجاڕ دەگەڕێتەوە.
لە بازاڕەکەی کرماشاندا چەندین بەش هەیە کە بەشی نانەبرینجی یەک لەو بەشە گرنگانەیە و وەک دیاریی کرماشان بەردەوام لای گەشتیاران جێی سرنج و بایەخ بووە، نانەبرینجیی کرماشان ناوبانگی خۆیی هەیە و لە سەر ئاستی ئێران و تەنانەت دەرەوەش ناسراوە. بازاڕی کۆتاڵفرۆشەکان، ئاڵتونفرۆشەکان، مزگەوتی شافیعی و تایبەتمەندییەکانی دیکەش پێگەیەکی دیکەی بەم بازاڕە بەخشیوە، بە تایبەت مزگەوتی شافیعی کە لە سەر ئاستی ئێران بە جوانییەکەیەوە ناوبانگی دەرکردووە.
سەراوی نیلوفەڕ بە یەکێکی دیکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی کرماشان دادەنرێت کە کەوتووەتە 15 کیلۆمەتریی شارەکە.
بە گشتی شاری کرماشان کۆمەڵێک لە شوێنە گەشتیاری، مێژوویی، ئائینی، کەلتوری و سرووشتییەکان لە خۆ دەگرێت و ئەمەش وایکردووە وەک جەمسەرێکی گرنگی گەشتیاری لە ڕۆژئاوای ئێران و تەنانەت لە سەر ئاستی ئەم وڵاتە بێت./.