بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەک شەممە دۆسیەی وزەی وڵاتەکەیی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا تاوتوێ کرد.
لەو کۆبوونەوەدا چەندین تەوەری وەک دۆخی وەبەرهێنانی کارەبا لە چەند مانگی داهاتوو، تۆڕەکانی دابەشکردن، پاراستنی وێستگەکان، دابینکردنی گاز تاوتوێ کرا.
هەروەها لەو کۆبوونەوەدا میکانیزمەکانی پەیوەندی لە گەڵ لایەنی ئێرانی بە تایبەت لە بواری دابینکردنی گاز تاوتوێ کرا و کازمی بڕیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی بۆ تاوتوێکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا دەرکرد.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە شاندێکی وەزارەتی کارەبای ئەم وڵاتە سەردانی ئێران دەکات و تەوەری سەرەکی سەردانەکەش دابینکردنی گازی پێویستە بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنانی کارەبا لە عێراق./.