بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موجتەهد چالاکوانی ناسراوی سعوودی ڕایگەیاند کە سعوودیە و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی مزگەوتی ئەقسا ڕۆڵیان هەبووە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: بە پێی هەواڵی چەند سەرچاوەیەک لە وڵاتانی کەنداوی فارس، ڕووداوەکانی مزگەوتی ئەقسا لە پاش هەماهەنگی ڕژێمی زایۆنیستی و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی بە تایبەت ئەردەن و میسر و پاڵپشتیی ئیمارات، سعوودیە، دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین و چەند وڵاتێکی دیکەی عەرەبی بووە و ئەمریکاش بۆ پاڵپشتیکردنی ڕژێمی زایۆنیستی گوشاری خستووەتە سەر ئەو وڵاتانە./.