بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ 29 ی خاکەلێوە – 18 ی نیسان، کە ڕۆژی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، وتی: ئەرتەش هێزی ئامادە و متمانەپێکراوی خەڵکە بۆ بەرگری لە وڵات، هێزێکە کە هیوا بە خەڵک دەدات و بەردەوام ئامادەیی خۆیی بۆ بەرگری لە وڵات و خەڵک پاراستووە.
ناوبراو هۆشداریی دایە ڕژێمی زایۆنیستی و وتی: بچووکترین جوڵەی دوژمنان لە چاوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شاراوە نابێت و ئەگەر هەڵەیەک لەو ڕژێمە ڕوو بدات ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێمە ناوەندی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت و هێزە چەکدارەکانی ئێمە ئاسایش و سەقامگیری لەو ڕژێمە دەگرن.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئێمە لە سەرجەم گەمارۆ و گوشارەکان لە دژی ئێران شکستمان هێناوە. ئەمەش چارەنووسی ئەوانەیە کە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران دوژمنایەتی دەکەن.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: پەیامی ئەم بەهێزبوونەش بۆ سەرجەم چەوساوەکانی جیهان ئەوەیە کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە جێی هیوای ئەوانن لە سەرتاسەری جیهان./.