بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەناتۆلی ئەنتۆنۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتن وتی کە بەرپرسانی حکومەتەکەی جۆبایدن هاوکات لە گەڵ دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا هەر کۆبوونەوەیەک ڕەتدەکەنەوە.
ناوبراو وتی: ڕاستگۆیانە بڵێم ئێمە گەمارۆ دراوین، کاتێک من هاتمە واشنتن، پێشنیارەکەم باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بوو، ئێستا بە باشی دەزانم باس لە دابینکردنی ئارامی و سەقامگیری بکەم.
وتیشی کە ئەم دۆخەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا نابێت بۆ هەمیشە بەردەوام بێت.
ئەنتۆنۆف وتی: ئێمە بڕیارە لە بوارە جیاجیاکاندا هاوکاری بکەین، تەنانەت لەم هەلومەرجەدا ئەستەمە بە بێ بوونی ئەمریکا و ڕووسیا کێشە و قەیرانەکانی وەک گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا، ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، بەرەنگاربوونەوەی چەکە کۆمەڵکوژەکان و … چارەسەر بکرێت.
باڵیۆزی ڕووسیا بەرامبەر بە بەرپرسانی ئەمریکا وتی: ئێوە دەبێت بڕیار بدەن کە ئێمە کێین، هاوبەشتانین یان ڕکابەر و دوژمن. بە بۆچوونی من هێشتا دڵنیام کە دەبێت هاوبەش بین./.