بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ڕێگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمەوە پاڵپشتی لە پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات.
ناوبراو وتی کە تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان بۆ بەدیهاتنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە هەوڵ دەدات.
ئۆغلۆ وتی کە تورکیا چاوی لە سەر خاکی عێراق نییە و تەنیا ڕوبەڕوی تیرۆریزم دەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی کە ئەگەر لە دەرەوەی وڵات ڕوبەڕوی پەکەکە نەبینەوە، لە داهاتوودا ئەو شەڕە دەگاتە ناوخۆی تورکیا.
ناوبراو ڕەخنەی لە نیگەرانییەکانی عێراق لە سەر هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووی تورکیا گرت و وتی کە ئەنکەرە ویستی ئەوەی نییە سەروەری خاکی عێراق پێشێل بکات./.