بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان تەنیا 2 ڕۆژ لە پاش کردەوە تیرۆریستییە خوێناوییەکەی ڕۆژئاوای کابوڵ، ئەمڕۆ پێنج شەممە چوار کردەوەی تیرۆریستی دیکەی لە ویلایەتەکانی کابوڵ، بەلخ، قوندوز و نەنگەرهار بە خۆوە بینی.
تەقینەوەی یەکەم لە ناوچەی چوارڕیانی قەمبەر لە ناوچەی 5 ی ئەمنیی شاری کابوڵ بووە.
وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان ڕایگەیاند کە 2 منداڵ لەو تەقینەوەدا بریندار بوون و تەقینەوەکەش لە ڕێگای چاندنی مین بووە.
لە لایەکی دیکەوە، چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەیەک لە ناوی مزگەوتی سێ دوکان لە مزگەوتەکانی شێعەکان لە باکوری ڕەوزەی مەزاری شەریف ڕووی داوە.
ئەو تەقینەوە تا ئێستا 5 کوژراو و 60 برینداری لێکەوتووەتەوە.
تەقینەوەیەکی دیکە لە ناوچەی سەر دەورەی شاری قوندوز ڕووی داوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر وردەکارییەکانی ئەو تەقینەوە بڵاو نەبووەتەوە، تەقینەوەکەش لە ڕێگای ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بووە.
بەرپرسانی خۆجێی لە ویلایەتی نەنگەرهار ڕایانگەیاندووە کە لە ئاکامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو لە قەزای خوگیانی ئەم ویلایەتە، 4 کەس کوژراون و یەک کەسی دیکە بریندار بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ناوەندێکی فێرکاری و هەروەها لە قوتابخانەیەکی ڕۆژئاوای کابوڵ ڕووی داوە./.