بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مۆزەخانەی موقەدەم یەکێک لە ماڵە مێژووییەکانی تارانی پایتەختی ئێرانە و شوێنێکی گەشتیاریی ئەم گەورە شارەیە. ئەم ماڵەش شوێنی مانەوەی بنەماڵەی محەممەد تەقی خان ئیحتساب ئەلمولک لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی دیوانی پاشایەتی لە سەردەمی قاجاڕ بووە. پاشان ماڵەکە درایە دکتۆر موحسین موقەدەم مامۆستای بەشی ئاسەوارناسی لە زانکۆی تاران و سولما هاوسەرە فەرەنسییەکەی.
مۆزەخانەی موقەدەم کەوتووەتە نزیک گۆڕەپانی ئیمام، کاتێک بەو شوێنەدا تێپەڕ ببیت ئەگەر زانیاریت لە سەر مۆزەخانەکە نەبێت قەد بیر لەوە ناکەیتەوە کە وەها بینایەک لەو ناوچەیەدا بوونی هەبێت. سەرجەم بینا و شوێنەکان دیزانێکی سەردەمیانەیان هەیە بەڵام کە دەگەیتە دەرگای مۆزەخانەکە هەموو شتێک دەگۆڕێت.
ئەم ماڵەش نازناوی جوانترین و پڕبەهاترین ماڵی جیهانی لە ڕوانگەی زۆرێک لە نووسەران و سەردانیکەرانی وەرگرتووە. لە دیزاین و درووستکردنی ماڵەکەدا بنەماکانی ئەندازیاریی ئێرانی بە تەواوی لە بەرچاو گیراوە.
مۆزەخانەی موقەدەم بە یەکێک لە بینا بەشکۆکانی سەردەمی قاجاڕ هەژمار دەکرێت و وەک چۆن ئاماژە درا سەر بە یەکێک لە کەسایەتییەکانی ئەو سەردەمە بە ناوی محەممەد تەقی خان ئیحتساب ئەلمولک بووە. ناوبراو دوو کوڕی بە ناوەکانی حەسەن و موحسین هەبووە کە بۆ درێژەدان بە پرۆسەی خوێندن سەردانی ئەورووپایان کرد. حەسەن لە بواری وێژە و سیاسی و کۆمەڵایەتی چالاکییەکی زۆری هەبووە و هەر لە تەمەنی گەنجیدا کۆچی دوایی کرد. ڕۆمانی زۆر ناسراوی ” جەعفەرخان لە ئەورووپا هاتووەتەوە ” یادگارێکی ناسراوی ناوبراوە.
برای بچووکتر بە ناوی موحسین پاش تەواوکردنی خوێندن لە بوارەکانی نیگارکێشی، مێژووی هونەر و ئاسەوارناسی لە ساڵی 1315 ی کۆچی هەتاوی لە گەڵ سولما هاوسەرە فەرەنسییەکەی گەڕایەوە ئێران و لەم بینایەدا نیشتەجێ بوو و لە گەڵ چالاکییە زانستییەکانی گرنگییەکی ئێجگار زۆری بە کۆکردنەوەی ئاسەوار و کەلوپەلی مێژوویی و کەلتوری دا.
موقەدەم لە دامەزرێنەرانی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران و مامۆستای پلەبەرزی ئەم زانکۆ بووە. لۆگۆی زانکۆی تارانیش بە کەڵک وەرگرتن لە مێژوو و کەلتوری ڕەسەن و کۆنی ئێران لە لایەن ناوبراوەوە دیزاین کراوە. لە ساڵی 1351 ی کۆچی هەتاوی، دکتۆر موحسین موقەدەم ماڵەکەی باوکی لە گەڵ ئەو هەموو کەلوپەلە کۆکراوەی وەقفی زانکۆی تاران کرد.
مامۆستا موحسین موقەدەم لە ساڵی 1366 ی کۆچی هەتاوی کۆچی دوایی کرد و پاش مردنی هاوسەرەکەشی لە ساڵی 1369 ی کۆچی هەتاوی، بەڕێوەبردنی ئەم مۆزەخانەیە ڕاستەوخۆ کەوتە ئەستۆی زانکۆی تاران.
مۆزەخانەی موقەدەم لە کوێیە؟
مۆزەخانەی موقەدەم لە بەشی مێژوویی شاری تاران و لە شەقامی ئیمام خومەینی (رە) پاش شەقامی شێخ هادییە لە تەنیشت لقی بانکی میللەت، بینای ژمارە 251.
گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی دەتوانن ئەم بینا و مۆزەخانە مێژووییە بەسەربکەنەوە.