بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕەخنەی لە حکومەتەکەی جۆبایدن گرت.
ترەمپ لە ویلایەتی فلۆریدا وتی کە ئەمریکای بایدن لە بەرامبەر دوژمنان لاواز بووە.
ناوبراو بە ئاماژە بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانسان وتی کە پێویست بە مانەوە و کۆنتڕۆڵکردنی بنکەی سەربازی بەگرام بۆ چاودێریکردنی پلانی ناوەکیی چین دەکرا.
ترەمپ وتی کە چین ڕێزمان لێناگرێت و ئێران لە ئێمە ناترسێت، ڕووسیاش بە هێرشەکانی سەر ئۆکرانیا پیشانیداوە کە چەند سەرکردەکانی ئێمە لاوازن.
وتیشی کە ڕووسیا لە سەردەمی جۆرج بۆش جۆرجیای کۆنتڕۆڵ کرد و لە سەردەمی ئۆباما کرێمە، بەڵام لە سەردەمی سەرۆکایەتی مندا هیچیان پێنەکرا.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە من سەربازەکانم لە سوریا و عێراق کشاندەوە و تەنیا چەند مانگم تا کشانەوە لە ئەفغانستان مابوو، من بووم کە ژمارەی سەربازەکانم لەو وڵاتە بۆ دوو هەزار کەس کەمکردەوە./.