بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگاداری دیپلۆماسی بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕووسیای ڕاگەیاندووە کە پێنجەمین گەڕی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە ڕۆژی پێنج شەممە 21 ی نیسان لە شاری بەغدا و بە ئامادەبوونی نوێنەری حکومەتی عێراق بەڕێوەچووە.
سپۆتنیک ڕایگەیاندووە کە کەشێکی ئەرێنی بە سەر ئەو وتووێژانەدا زاڵ بووە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا سەبارەت بە دۆسیەکانی ناوچەکە، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاسایشی ناوچەی کەنداوی فارس وتووێژیان کردووە./.