بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە مایکل ڕاتنی لە ئەگەری پەسەندکردنی شیاوبوونی لە ئەنجومەنی پیران، وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە سعوودیە دەست بەکار دەبێت.
ڕاتنی پێشتر کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس و هەروەها نوێنەری تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری سوریا بووە و یەکەم دیپلۆماتکاری پیشەگەری سێ دەیەی ڕابردوو دەبێت کە وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە سعوودیە دەستنیشان دەکرێت.
دەستنیشانکردنی باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە سعوودیە لە کاتێکدایە کە باس لە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەکرێت. ماوەیەک پێش ئێستا میدیاکان ڕایانگەیاند کە سەرۆکی لێژنەکانی کاروباری دەرەکی و هەواڵگری کۆنگرێسی ئەمریکا لە گەڵ 20 ئەندام کۆنگرێسی دیکە ویستی ئەوەیان هەیە سەبارەت بە هاوکاریکردنی ئەمریکا لە قەیرانی ئۆکرانیا و هەروەها لە سەر دۆسیەی مافی مرۆڤ، داوا لە بایدن بکەن گوشاری پێویست لە سەر ڕیاز دابنێت./.