بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید مستەفا موسەوی وتی کە دۆخی ئابوری و هەلومەرجی ڕووسیا بە گشتی وایکردووە کە دەرفەتێکی گونجاوی ئابوریی بۆ ئێران بە دواوە بێت و بە داخرانی ڕێگای ئەورووپا و سزاکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە دژی ڕووسیا، بازاڕی ئەو وڵاتە پێویستی بە جێگرەوەیەکە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی.
ناوبراو وتی کە ڕووسیا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی خۆی پێویستی بە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی جیهان هەیە، چین یەک لەو وڵاتانەیە کە دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی ئەورووپا بەڵام ئێران وەک دراوسێی ڕووسیا تایبەتمەندییەکی زیاتری لە ڕووی ئابوری و بازرگانی بۆ ئەو وڵاتە هەیە.
موسەوی بە ئاماژە بە ڕێگا وشکانی و دەریاییەکانی ئێران لە گەڵ ڕووسیا، وتی: هەلومەرجی ئێستا پیشان دەدات کە ئێران دەتوانێت پشکی گونجاوی لە بازاڕی ڕووسیا هەبێت و کاڵایەکی زۆر هەناردەی ئەو وڵاتە بکات و ئەم دەرفەتەش لە ئێران بۆ گەشەی بازرگانی هەیە.
ئەو بەرپرسەی ژووری بازرگانی ئێران وتی کە پێویستمان بە پلانێکی گونجاوی ئابوری لە گەڵ ڕووسیا هەیە.
وتیشی کە هەلومەرجەکە وایکردووە کە ڕووسیا لە ڕووی بازرگانییەوە هەندێک ئاسانکاری بکات./.