بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەیس قورەیشی لە وتووێژێکدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونی گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و سعوودیە لە بەغدا کە جیاوازیی لە گەڵ وتووێژەکانی پێشوو هەبووە و تەنانەت میدیای نزیک لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانیش وێنەی کۆبوونەوەکەی بڵاو کردووەتەوە و بە ئەرێنی باسی وتووێژەکانی کردووە، وتی: جیهان بینیی سعوودیە لە پاش مردنی شا عەبدوڵڵا و هاتنە سەرکاری سەلمان بن عەبدولعەزیز و کوڕەکەی بە ناوی محەممەد بن سەلمان، تووشی گۆڕانکاریی بنەڕەتی بوو، بە واتای ئەوەی کە ئەو شازادانەی دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرت کە ناڕەزایەتییان لە سەر دۆخی ڕابردوو هەبوو، ئەوەش بۆیان جیاوازی نەبوو کە پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا یان ئێران بێت. محەممەد بن سەلمان لە کەشێکی وەهادا کە ئەزموونێکی سیاسیشی نەبوو گەیشتە دەسەڵات و لە چارەسەرکردنی قەیرانەکادا مایەوە و هیچ دەسکەوتێکی بۆ خۆی و وڵاتەکەی نەبووە.
ناوبراو وتی: لەو کاتەوە کە بن سەلمان گەیشتە دەسەڵات و تەنانەت پێش کودەتا لە دژی محەممەد بن نایف، ناوبراو شەڕی یەمەن، ناکۆکییەکان لە گەڵ قەتەر، کێشەکان لە گەڵ ئێران و هەروەها تیرۆری جەمال خاشقچیی لێکەوتەوە، بە تایبەت ئاڵۆزییەکانی لە گەڵ ئێران لە دۆسیەی یەمەن گەیاندە لوتکە، ئێستا لە سەرجەم بەرەکان و لە پاش 7 بۆ 8 ساڵ هەست بە شکست دەکات، ئەنساروڵڵا لە پاش 7 ساڵ شەڕی یەمەن ڕوبەرێکی بەرفراوانی جوگرافیی لەم وڵاتە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و بە کردەوە بووەتە براوەی گۆڕەپانی شەڕەکە.
قەیس قورەیشی وتی: لە ململانێ لە گەڵ شێخ تەمیم، میری قەتەر بووە براوەی ئەو کێشمەکێشە چەندین ساڵەیە و لە پاش تیرۆری خاشقچی، زیانێکی گەورە بە ناوبانگی محەممەد بن سەلمان، باوکی و دەسەڵاتی سعوودیە گەیشت. لە لوبنان کە هەمووان باس لە ئەگەری شکستی حیزبوڵڵا دەکەن بە پێی ئەنجامی ڕاپرسییەکان، هاوپەیمانی حیزبوڵڵا لە گەڵ بزوتنەوەی مارونییەکان و بزوتنەوەی ئەمەل بەرەوپێشچوونی زۆری هەیە و ڕەنگە زۆربەی کورسییەکان بە دەست بێنن و ئەمەش سەرەڕای گوشارەکانی سعوودیە بە شکستێکی دیکە بۆ بن سەلمان دادەنرێت. لە عێراق سعوودیە پاشەکشەی کردووە.
ئەو شرۆڤەکارەی کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی: هەرچی لە ئەنجام و کۆتایی دانوستانەکانی ڤیەننا نزیک دەبینەوە وڵاتانی ناوچەی کەنداوی فارس لە ئێران نزیکتر دەبنەوە و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە لە بەرامبەر تاران شتی وەهایان بە دەستەوە نییە، سعوودیە وا بیر دەکاتەوە کە ئێران وەک ڕیاز دەتوانێت هەرچی بە هاوپەیمانەکانی بڵێت مەرجەکانی ئەو وڵاتە قبووڵ بکەن. وەک ئەوەی ڕیاز بە عەبد مەنسور هادی سەرۆک کۆماری هەڵهاتوو و دەست لە کار کێشراوی یەمەنی دەکات، ئێرانیش بە ئەنساروڵڵا بڵێت کە مەرجەکانی سعوودیە قبووڵ بکات و ئەوانیش گوێڕایەڵ بن، کاتێک سعوودیە بەوە گەیشت کە ئێران وەها نییە و ئەوە ناکات و نابێت چاوەڕوانی ئەوە بێت کە ئێران بە تەلەفوونێک کێشەی یەمەنی بۆ چارەسەر بکات، هەر بۆیە تا ئێستا بیرکردنەوەی سعوودییەکان باڵی بە سەر دانوستانەکانی نێوان تاران و ڕیاز کێشابوو.
ناوبراو سەبارەت بە پرسیارێک کە میدیاکانی عەرەبی دەڵێن ئێران زیاتر پێویستی بە دانوستانەکان لە گەڵ سعوودیە هەیە، وتی: سعوودییەکان لەوەی کە لە کۆشکی سپی دەگوزەرێت جیا ناکرێنەوە، بە واتای ئەوەی کە هەموو کات سەبارەت بە ئێران چاویان لە ئەمریکا و سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە هەیە کە بزانن چ تێڕوانینێکی لە سەر ئێران هەیە، هەر کات کە ئەمریکا بیەوێت لە ئێران نزیک ببێتەوە سعوودیە و وڵاتانی عەرەبیش هەمان هەنگاو دەنێن، بە پێچەوانەوە ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا بە هەمان شێوە کاریگەریی لە سەر پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتانی عەرەبیش داناوە.
قورەیشی وتی: دانوستانەکان لە گەڵ تاران بۆ سعوودیە بە پێویست دادەنرێت لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا سیاسەتی کشانەوەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، بن سەلمان وەک سەردەمی ترەمپ ئەو پاڵپشتییەی ئەمریکای نییە، بایدن پەیوەندییەکی نزیکی لە گەڵ جێنشینی سعوودیە نییە و ئەگەری ئەوەش هەیە لە چەند مانگی داهاتوو گۆڕانکاری گەورە لە پەیوەندییەکانی ڕیاز و تاران ڕوو بدات./.