بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە جەختیکردەوە کە کێشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، تورکیا و عێراق لە سەر پرسە ئەمنییەکان دەبێت لە ڕێگای وتووێژەوە چارەسەر بکرێت.
ناوبراو بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە لەم پێناوەدا بڕیارە پاش جەژنی ڕەمەزان، شاندێکی باڵا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک بە تایبەت پرسە ئەمنییەکان سەردانی عێراق بکات.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە ئەو هۆکارانەی تورکیا وەک بیانووی هێرشەکانی بۆ سەر عێراق باسی دەکات نابنە پاساوی قبووڵکردنی.
فۆئاد حوسێن سەبارەت بە بەڕێوەچوونی وتووێژەکانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەغدا وتی کە ئەم دوو وڵاتە گەیشتوونەتە یادداشتێکی لێک تێگەیشتن کە لە 10 خاڵ پێکهاتووە./.