بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا جەختی لە سەر دانوستانەکانی ئاشتی لە گەڵ ئۆکرانیا کردەوە و لە هەمان کاتدا سەبارەت بە مەترسی ڕاستەقینەی سەرهەڵدانی شەڕی سێهەمی جیهانی هۆشدارییدا.
ناوبراو ڕەخنەی لە هەڵسووکەوتی ئۆکرانیا لە دانوستانەکانی لە گەڵ ڕووسیا گرت و وتی کە نیازپاکی سنوردارە و ئەگەر دووقۆڵی نەبێت، یارمەتیدەری ڕەوتی دانوستانەکان نابێت.
لاوڕۆڤ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیای بە ئەکتەرێکی باش ناو برد و وتی تەنیا وا پیشان دەدات کە دانوستان دەکات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مەترسی سەرهەڵدانی شەڕی سێهەمی جیهانی، جیدی و ڕاستەقینەیە و نابێت بە بچووک سەیر بکرێت.
دیمێتری کوڵبا وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە کاردانەوەی بەرامبەر بەم لێدوانەی لاوڕۆڤ وتی کە ڕووسیا دوایین دەرفەتەکانی ترساندنی جیهانی بۆ هاوکارینەکردنی ئۆکرانیا لە دەست داوە و مۆسکۆ هەستی بە شکست لەم شەڕەدا کردووە./.