بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ ونبین وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ سێ شەممە وتی کە بەرپرسانی چین شەڕی سێهەمی جیهانی ڕەتدەکەنەوە و پاڵپشتی لە ڕێگاچارەی دیپلۆماسی بۆ تەواوبوونی قەیرانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکەن.
ناوبراو وتی کە سەرجەم لایەنەکان دەبێت پاڵپشتی لە دانوستان و وتووێژ بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان بکەن تا ئەورووپا و جیهان تێچووی زیاتری ئەم شەڕەیان بەرنەکەوێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین وتی کە هیوادارین لایەنەکان هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و موڵەتی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان نەدەن./.