بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی قودس ڕایگەیاند کە ئیمام خومەینی (رە) خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەی لە جیهان دابین کرد و ڕۆژی جیهانیی قودس ڕاگەێندرا تا قودس ببێتە خاڵی دەستپێک و ڕێگای ئازادیخوازەکان.
ناوبراو وتی: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی وەک دوژمنی موسڵمانان، خیانەتێکی گەورەیە و ڕەتکردنەوەی خۆڕاگری یان ڕوبەڕوبونەوەی، ملکەچبوونە لە بەرامبەر داواکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
شێخ نەعیم قاسم وتی: هەموومان دەبێت سەرەڕای گۆڕانکارییەکانی جیهان، بۆ بەرگری لە فەڵەستین ئامادە بین، پاڵپشتی لە فەڵەستین بە واتای پاڵپشتییە لە وڵاتی خۆمان.
وتیشی کە ئێران بە پاڵپشتییەکانی خۆی ئەوەی سەلماندووە کە چۆن جوڵەی بە خۆڕاگری کردووە، هاوکێشەکەی گەڕاندووەتەوە و کاریگەری و پشکی فەڵەستینی بەرز کردووەتەوە، هێزی خۆڕاگری تەنیا ڕێگایە بۆ ئازادکردنەوەی تەواو و تەواوی ئیمکانیاتیش دەبێت لە خزمەتی ئەم هێزەدا بێت.
جێگری ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: سەرجەم گەلانی ناوچەکە بە تایبەت گەلی فەڵەستین دەزانن کە ئازادی مسۆگەر دەبێت، فەڵەستین پارچە خاکێک نییە بەڵکوو پرسێکی مرۆڤیی جیهانییە و ئەمەش هەمان بابەتە کە ئیمام خومەینی (رە) بە ڕاگەیاندنی ڕۆژی قودس باسیان کردووە، بەڕێزیان ڕۆژی قودسیان دەستنیشان کرد تا قودس لە دڵی موسڵمانانی جیهاندا هەمیشە زیندوو و ناوی هەبێت./.